به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھێرشی بەردەوامی تیرۆریستی بۆ سەر دەکەڵەکانی کارەبای عێراق و ھێزگەکان، کوژانەوەی بەردەوامی کارەبا لە وەرزی گەرمای تاقەتپڕوکێن ، بێ توانایی لە دابین کردنی ئاسایشتی ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەباو داخوازیی موقتەدا سەدر بۆ وەلانرانی «ماجید مەھدی حەنتوش» وەزیری کارەبای عێراق بە شیمانەی زۆرەوە گرینگترین ھۆکارەکانی لەکارکشانەوەی ناوبراون.
ڕوون نیە «مستەفا کازمی» کشانەوەکەی لێ قەبووڵ دەکات یان نا، بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕاەوشت و داخوازیی ھێندێک لە کۆتلە سیاسیەکان وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
لە ماوەی لە کەمتر لە دوو مانگ دا نزیکەی ٢٥ دەکەڵی گواستنەوەی کارەبا لە عێراق لەوانە ھێڵەکانی ستراتژیی کاەبای ئێران بۆ عێراق کەوتوونەتە بەر شاڵاوی تیرۆریستان.
342/